كەمئەندامەو لەكۆتایی شەستەكانی تەمەنی دەچێتە سەر لوتكەی ئەڤەرێست

هەمەڕەنگ

14/05/2018‌ 484 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیاوێكی چینی، كە لەكۆتایی شەستەكانی تەمەنی بوو، چووە سەر لوتكەی ئەڤەرێست، كە بەرزترین لوتكەی چیایی جیهانییە.

ئەو پیاوە چینییە، هەردوو قاچی نییەو لەوڵاتی نیپاڵەوە رۆژی 14ی ئەم مانگە چووە سەر لوتكەی ئەڤەرێست، وەك لەم وێنەیەدا دەبینرێت.

پیاوەكە ناوی شیا پۆیۆیە، كە ماوەی 40 ساڵە خەون بەوەوە دەبینێت بچێتە سەر ئەو لوتكەی چیایەو ماوەیەكی زۆری هەوڵی بۆ دەدات.

شیا پۆیۆ قاچی لەهەردوو ئەژنۆی بڕاوەتەوە، كاتێكیش لەتەمەنی 25 ساڵ بووە لەساڵی 1975 هەوڵیداوە بەسەر لوتكەی ئەڤەرێتس سەربكەوێت.

هـ ـ ح