داهێنراوێكی نوێ‌ بۆ جێگرتنەوەی ڤیاگرا بۆ پیاوان

هەمەڕەنگ

14/05/2018‌ 4446 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی دانیمارك لەناوەندی پزیشكی وڵاتەكەیان توێژیینەوەیەكیان ئەنجامداوە، ئەوەش بۆ شوێنگرەوەی حەبی ڤیاگرا.

زانایان لەئەنجامی توێژینەوەكەیان گەیشتوون بەو ئەنجامەی، بەرهەمێكی نوێ‌ دابهێنن، بۆ ئەوەی بەتەواوی شوێنی ئەو حەبە بگرێتەوەو پیاوان لەكێشەی لاوازی سێكسی رزگاربكات.

بەپێی زاناكان ئەو داهێنراوەیان بەشێوەیەكی باش چارەسەری ئەو گرفتە دەكات، بەبێ‌ ئەوەی هیچ كاریگەرییەكی نەرێنی لەسەر جەستە هەبێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر هۆشداری دەدرا، لەوەی بەكارهێنانی ڤیاگرا دەبێتە هۆی ئەوەی مرۆڤ تووشی شەكرەو فشاری خوێن‌و نەخۆشی دڵ بكات.

هـ ـ ح