مۆندیالی روسیا.. سەرجەم بلیتەكانی یاری نێوان ئیسپانیاو پرتوگال دەفرۆشرێن

وەرزش

14/05/2018‌ 340 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرجەم بلیتەكانی یاری نێوان پرتوگال‌و ئیسپانیا فرۆشران، كە لەیارییەكانی مۆندیالی روسیا بەرێوەدەچن.
 
یارییەكە بەیاری دێربی دورگەی لابیری ناودەبرێت، كە یارییەكی گرنگە بۆ هەردوو هەڵبژاردە لەیارییەكانی مۆندیالی 2018.


یارییەكەی پرتوگال‌و ئیسپانیا لە 15ی حوزەیرانی داهاتوو بەرێوەدەچێت، ئەوەش لەیاریگای "فیشت ئۆلۆمپی"، لەشاری سۆچی روسیا.

هـ ـ ح