بەسەوزەوات خۆت لەشێرپەنجەو مردن بپارێزە

هەمەڕەنگ

14/05/2018‌ 675 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی بڵاویكردەوە، كە خواردنی سەوزەوات هۆكارێكی باش بۆ خۆپاراستن لەشێرپەنجەو مردن.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە خواردنە سەوزەواەكان بەتایبەتی برۆكلی سوودێكی زۆریان هەیە بۆ لەناوبردنی بەكتریاكانی ناو گەدە، كە ئەو بەكتریایانە هۆكارێكی گەورەن بۆ تووشبوون بەشێرپەنجە.

بەپێی توێژینەوەكان، سەزەوات وەك مادەیەكی پاككەرەوە وایە و دەبێتە هۆی ئەوەی گەدە لەهەموو پاشماوەیەك پاكبكاتەوە، كە دەبێتە هۆی پاراستنی مرۆڤ لەزۆربەی نەخۆشییەكان.

هەر بەپێی توێژینەوەكان، سەوزەوات برێكی زۆر وزەی تێدایە، كە ئەو وزەیە دەبێتە هۆی دەردانی چەند هۆرمۆنێك‌و ئەو هۆڕمۆنانەش رێگری لەگەشەكردنی خانە شێرپەنجەییەكان دەكەن.

هـ ـ ح