شارپرێس:
تیتی راهێنەری بەڕازیل پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی
بۆ مۆندیال ئاشکرا کرد و نەیمار و کۆتینۆ لە ناو لیستی یاریزانەکاندان.
راهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل لە کۆنفرانسێکی
ڕۆژنامەنوسیدا پێکهاتەی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەکەی بۆ مۆندیالی ٢٠١٨
ی روسیا بلاو کردەوە.
لە پێکهاتەکەدا هەریەک لە یاریزانان نەیمار و
کۆتینۆ و ویلیان و مارسێلۆ و کاسمێرۆ و ئەلیسۆن و میرەندا و تیاگۆ سیلڤا
دەبینرێن،بەلام بە هۆی پێکانەوە دانی ئەلڤێسی بەرگریکاری یانەی پاریس سانجیرمان
دورخراوەتەوە.
پێکهاتەی هەڵبژاردەی بەڕازیل:
گۆڵپارێز: ئەلیسۆن-ئیدیرسۆن-کاسیۆ
بەرگری: میرەندا-تیاگۆ سیلڤا-مارکینۆس-جێرمۆیل-دانێلۆ-فاگنەر-مارسێلۆ-فلیپی
لویس
ناوەراست: کاسمێرۆ-فێرناندینۆ-پاولینۆ-ریناتۆ ئەگۆستۆ-فرێد-کۆتینۆ-تایسۆن
هێرشبەر: نەیمار-ویلیان-گابرێل خیسۆس-دۆگلاس کۆستا-فێرمینۆ
هـ ـ ر