شاكیرا لەم هاوینە ئاهەنگێك لە لوبنان ساز دەكات

هەمەڕەنگ

15/05/2018‌ 386 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
شاكیرای گۆرانیبێژی بەناوبانگی جیهانی لەچوارچێوەی گەشتە جیهانییەكەی "EL DORADO WORLD TOUR" ئاهەنگێك لە لوبنان ساز دەكات.

ئاهەنگەكەی شاكیرا لەم هاوینە دەبێت، ئەوەش لەكاتی بەرێوەچوونی ڤیستڤاڵی زەوی لەتەواوی لوبنان، كە ژمارەیەكی زۆر لەخەڵكی ئامادەی ڤیستڤاڵەكە دەبن.

ئاهەنگەكە لە 13 تەموز بەرێوەدەچێت، كە جگە لەو گۆرانیبێژە كۆڵۆمبییە چەندین گۆرانی بێژی عەرەبیش لەوادەی ڤیستڤاڵەكە ئاهەنگی گۆرانی وتن ساز دەكەن.

لەڤیستڤاڵەكە 14.000 كەس بەشداری دەكەن، ئەوەش بەپێی ئەو بلیتانەی كۆمپانیای "ICE" لە لوبنان فرۆشتوویەتی.

هـ ـ ح