شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان ئاشكرایانكرد، كە یانەی بەرشەلۆنە لەهاوینی داهاتوو یەكەم گرێبەستی بەرگریكارێكی لای راست دەبێت.
سەرچاوەكان ئاشكراشیانكرد، بەهۆی ئەوەی سێرجی رۆبەرتۆی بەرگریكاری زۆر ماندوو دەبێت لەیارییەكانو سیمیدۆش ئاستی وەك پێویست نییە، بۆیە دەیەوێت بەرگیركارێك بكرێت.
سەرچاوەكان باسیان لەوە كردووە، بەرشەلۆنە بۆ ئەو مەبەستە دەیەوێت گرێبەست لەگەڵ بەرگریكاری یانەی بایەرن میونیخ جۆشوا كیمیچ بكرێت.
هەروەها سەرچاوەكان باسیان لەوەش كردووە، كە بەرشەلۆنە لەسەر داوای ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانیو راهێنەری یانەكەی ئەو یانە دەكرێتو 50 ملیۆن یۆرۆشی بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكردووە.
هــ ـ ح