خواردنەوەی چا لەلایەن ژنانی دووگیان دەبێتە هۆی قەڵەوی منداڵ

هەمەڕەنگ

15/05/2018‌ 899 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ‌ دەریخستووە، كە ئەگەر ژنان لەكاتی دووگیانی چا بخۆنەوە، دەبێـتە هۆی ئەوەی منداڵەكانیان قەڵەو بن.

توێژینەوەكە دەریشیخستووە، كە هەر ژنێكی دووگیان رۆژانە سێ‌ كۆپ چا بخواتەوە، دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵەكەی لەكاتی لەدایكبوون قەڵەو بێت‌و كێشی ئاسایی نەبێت.

توێژینەوەكە لەسەر زیاتر لە 50 هەزار ژنی دووگیان ئەنجامدراوەو دەركەوتووە ئەو ژنانەی رۆژانە زیاتر لە 200 میلیگراو كافاین وەردەگرن، كە لەچاو قاوە هەیە، منداڵەكانیان كێشیان زیادە.

توێژینەوەكە لەلایەن لەلایەن ئەكادیمییەكانی زانكۆی"ساهلجرینسكا" ئەنجامدراوە، كە ئاشكراشیكردووە، ئەوە دەبێتە هۆی ئەوەی منداڵ تا تەمەنێكی زۆر بەقەڵەوی بمێنێتەوە.

هـ ـ ح