نرخی نەوت لەبازاڕەكان لەسەروو 78 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت

جیهان

15/05/2018‌ 372 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەردەوامەو نرخەكەی لەسەروو 78 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 1.11 دۆلار بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 78.23 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 26 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 70.96 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەهەڵوێستی وڵاتانی ئەندام لەرێكخراوی ئۆپیكی بەرهەمهێنی نەوتەوە هەیە، كە رایگەیاندووە، كار بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمی نەوتی دەكەن.

هـ ـ ح