كارلۆس تیڤێز بە فەرمی كاتی وازهێنانی لەیاریكردن ئاشكرا كرد

وەرزش

15/05/2018‌ 214 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كارلۆس تیڤێزی ئەرژەنتینی و هێرشبەری یانەی بۆكاجۆنیۆرز كاتی وازهێنانی یەكجاری لە یاریی تۆپی پێ ئاشكرا كرد.

لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا كە پێگەی فوتبۆل ئیتاڵیا بڵاویكردووەتەوە تیڤێز رایگەیاندووە "كاتێك گرێبەستەكەی لەگەڵ بۆكاجۆنیۆرز كۆتایی دێت واز لەتۆپی پێ دەهێنێت".

كارلۆس تیڤێز ئاماژەی بەوەداوە " كاتێك بۆكاجۆنیۆرزم بەجێهێشت زۆر كات بیری گەڕانەوەو پۆشینی درێسەكەیم دەكرد، بەڵام ئەمجارە بەو جۆرە نابێت و درێسی هیچ یانەیەكی دیكە ناپۆشمەوە".

كارلۆس تیڤێز ئەوەشی وتوە " نامەوێت خانەنشین ببم، ئامادەكاری بۆ ئەوە دەكەم دوای وازهێنان كاری بەڕێوەبەرایەتی یاخود راهێنان بكەم".
هـ ـ ر