پاریس سان جێرمان راهێنەری نوێی بۆ یانەکەی دەستنیشانکرد

وەرزش

15/05/2018‌ 255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمان بەشێوەیەكی فەرمی گرێبەستی لەگەڵ تۆماس تۆخێلی ئەڵمانی و راهێنەری پێشوی یانەی بروسیادۆرتمۆندا واژۆكردو پۆستی راهێنەرایەتی یانەكەی پێبەخشی.

ماڵپەری یانەی پاریس سان جێرما بڵاویكردووەتەوە "دڵخۆشین بە بڵاوكردنەوەی هەواڵی واژۆكردنی گرێبەست لەگەڵ تۆماس تۆخێل بۆ ماوەی 2 ساڵ".

دوابەدوای واژكردنی گرێبەستەكە و لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا تۆخێل ڕایگەیاند "مایەی شانازییەكی گەورەیە دەبمە بەشێك لەم یانە مەزنە، دەمەوێت بەزوترین كات لەگەڵ ئەستێرە گەورەكانی یانەكەدا دەست بەكاربكەم".

تۆخێل ئاماژەی بەوەشداوە  "تەواوی تواناكانم دەخەمە گەڕ تاوەكو باشترین ئەنجام بۆ پاریس سان جێرمان بەدەستبهێنین، لێرە لەباخچەی شازادەكان هەموو شتێك نایاب و مەزنە".

هـ ـ ر

بەپەلە