لیسی 10 باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزە پێنج خولە گەورەکە بڵاوکرایەوە

وەرزش

15/05/2018‌ 345 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نوێترین ریزبەندی باشترین یاریزانەکانی ئەم وەرزی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا بڵاوکرایەوەو لەو لیستەدا کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەی ریاڵ مەدرید نابیندرێت و لیۆنێل مێسی رکابەریشی پێشەنگی لیستەکەی گرتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەری مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی کە سەرچاوەی هەواڵەکەی تۆڕی (CIES) بۆ ئامارەکانی تۆپی پێ، 10 باشترین یاریزانی ئەم وەرزەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپای دەستنیشانکردووەو ئەوەی بووەتە جێگەی سەرنج دوورخستنەوەی رۆناڵدۆی پۆرتوگالییە لە لیستی باشترینەکانی ئەم وەرزەدا.

ریزبەندی 10 باشترین یاریزانەکەی ئەم وەرزەی پێنج خولە گەورەکەی ئەوروپا:

1-لیۆنێل مێسی/ بەرشلۆنە

2-داڤید سیلڤا/ مانچستەر سیتی

3-پاولۆ دیبالا/ یۆڤانتۆس

4-سێرجیۆ ئەگوێرۆ/ مانچستەر سیتی

5-نیکۆلاس ئۆتامێندی/ مانچستەر سیتی

6-محەمەد سەڵاح/ لیڤەرپوڵ

7-لویز فیرناندینیۆ/ مانچستەر سیتی

8-کیڤن دی برۆین/ مانچستەر سیتی

9-رەحیم ستێرلینگ/ مانچستەر سیتی

10-رۆبەرت لیڤاندۆڤسکی/ بایرن میونشن


هـ ـ ر