شارپرێس:
سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆكرانیا ئاشكرایكرد، "گه‌ر ئه‌مساڵ ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، ئه‌وا ڕۆحی كێبڕكێی نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كوژێت".
تۆماس گریم سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئۆكرانیا ڕایگه‌یاند، یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید خاوه‌نی چه‌ندین یاریزانی به‌توانایه، چه‌ندین ساڵیشه له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا كێبڕكێ ده‌كات، بۆیه گه‌ر ئه‌مساڵ ڕیاڵ مه‌درید بۆ جاری سێیه‌م له‌سه‌ر یه‌ك ببێته پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، ئه‌وا ڕۆحی كێبڕكێی نێو ئه‌و پاڵه‌وانێتییه ده‌كوژێت".
به‌وته‌ی تۆماس گریم، وا باشتره یانه‌ی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ببێته پاڵه‌وان، بۆ نمونه لیڤه‌رپوڵ.
له‌یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌مساڵدا، هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ‌و ڕیاڵ مه‌درید له‌شاری كییف له‌ئۆكرانیا رووبه‌روی یه‌كده‌بنه‌وه.
ڕ . ج