شارپرێس:
ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ڕایگه‌یاند، نه‌یمار داسێلڤای به‌رازیلی له‌ڕیزی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌نگۆكانی ڕۆیشتنی نه‌یمار بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید به‌چڕی بڵاوبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان ڕایگه‌یاند، "نه‌یمار بێزاربووه له‌و ده‌نگۆیانه".
به‌وته‌ی ڕاهێنه‌ری پاریس سانجێرمان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یانه‌كه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ وه‌رزی داهاتوو هه‌یه، هه‌روه‌ها نه‌یماریش خواستی مانه‌وه‌ی هه‌یه، بۆیه نه‌یمار له‌پاریس سانجێرمان ده‌مێنێته‌وه.
له‌ئێستادا نه‌یمار له‌پێكانه‌كه‌ی چاكبوه‌ته‌وه، به‌ڵام چاره‌نوسی ئه‌و یاریزانه بۆ وه‌رزی داهاتوو له‌نێو یانه‌كانی ڕیاڵ مه‌درید‌و پاریس سانجێرمان به‌نادیاری ماوه‌ته‌وه.
ڕ . ج