ئەو كەناڵانەی ئاهەنگی هاوسەرگیری شاهانەیی بەریتانیا دەگوازنەوە

هەمەڕەنگ

15/05/2018‌ 876 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژی شەممەی داهاتوو 19ی ئەم مانگە، ئاهەنگی هاوسەرگیری شاهانەیی بەریتانیا لەنێوان شازادە هاری‌و میگان ماركڵ بەرێوەدەچێت.

ئاهەنگەكە لەسەر ئاستی جیهان گرنگییەكی زۆری پێدەدرێت‌و لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاستیش چەند كەناڵێك هەڵدەستن بەگواستنەوەو بەخشی راستەوخۆی ئاهەنگەكە.

ئاهەنگەكە زیاتر لە 6 كەنساڵ راستەوخۆ پەخشی دەكەن، لەوانە "سكای نیوز"، و "ئای تی ڤی" بەریتانی‌و كەناڵی "إی!" ئەمریكی‌و تۆڕی "ئۆ ئێس ئێن".

كەناڵی "ئای!" ی ئەمریكی یەكێكە لەو كەناڵانەی زۆرترین گرنگی بەئاهەنگەكە دەدات، كە لەنۆی بەیانییەوە بۆ ماوەی پێنج سەعات ئاهەنگەكە دەگوازێتەوە.

هەروەها بڕیارە هەردوو كەناڵی "فۆكس نیوز"و "سی ئێن ئێن"ی ئەمریكیش ئاهەنگەكە دەگوازنەوەو راپۆرتی لەسەر بڵاودەكەنەوە.

هـ ـ ح