شارپرێس:
بۆ یەكەم جار پێشەنگایەكی تایبەت بەژنان كرایەوە، كە چەند چالاكییەكی جۆراوجۆر لەخۆ دەگرێت.
پێشەنگاكە تایبەتە بەبواری یارییە ئەلیكترۆنیو چەند بوارێكی تر، كە ئەوە هەنگاوێكی گرنگە لەگۆڕانكاری لەمافی ژنان لەو وڵاتە، كە بەم دوایانە دابین كراوە.
دەسەڵاتی سعودییە ماوەیەكە دەستی بەهەڵگرتنی كۆمەڵێك كۆتو بەند لەسەر ژنان لەوڵاتەكە كردووە، لەوانە پێدانی مۆڵەتی شۆفێریو لێخوڕینی، هەروەها بەشداریكردن لەچالاكییە هونەرییەكان.