شارپرێس:
دانیشتنی به‌رده‌وام له‌كاتی كاركردندا یاخود ئه‌وه‌ی پێیده‌ڵێن كاری ئۆفیسیی، ده‌بێته هۆی چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، گه‌ر مرۆڤ له‌گه‌ڵیدا نه‌جوڵێت یاخود وه‌رزش نه‌كات.
زانا به‌ریتانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه‌سه‌كان ده‌توانن له‌میانی كاركردنیان له‌ئۆفیسدا ته‌ندروستی خۆیشیان بپارێزن ئه‌ویش به‌ڕێگه‌یه‌كی زۆر ساده، كه بریتییه له‌وه‌ی له‌نێوان 30 خوله‌ك جارێكدا، 10 خوله‌ك هه‌ندێك ڕاهێنانی جه‌سته‌یی ساده‌و ئاسان بكه‌ن.
دانیشتنی به‌رده‌وام به‌بێ جوڵان، كاریگه‌ریی خراپی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌بێت‌و دوچاری چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیداری ده‌كات له‌وانه، نه‌خۆشییه‌كانی دڵ، نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، نه‌خۆشی پرۆستات له‌پیاواندا، له‌هه‌ندێك حاڵه‌تدا نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ش.
ڕ . ج