یەكەم لێدوانی دۆناڵد ترامپ لەبارەی تەندروستی میلانیای هاوسەری

جیهان

16/05/2018‌ 1913 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا قسەی لەسەر تەندروستی میلانیای هاوسەری كرد، كە رۆژی دوو شەممە رەوانەی نەخۆشخانە كرا.

دۆناڵد ترامپ، لەتویتەر نووسیوییەتی، خانمی یەكەم لەبارێكی تەندروستی باشدایە، لەماوەی دوو رۆژدا نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە، "سوپاس بۆ هەواڵپرسینەكانتان".

دۆناڵد ترامپ، بۆ پرسینی تەندروستی میلانیای هاوسەری بەفڕۆكەیەكی تایبەت چووەتە نەخۆشخانەی "ۆوڵتەر رید"، كە نەخۆشی گورچیلەی هەبووەو چارەسەری بۆ كراوە.

هـ ـ ح