پاڵەوانی فیلمی "سۆپەرمان" لەخەودا دەمرێت

هەمەڕەنگ

16/05/2018‌ 1346 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هونەرمەندی ئەمریكی مارجۆ كیدەر، پاڵەوانی فیلمی  "سۆپەرمان" مرد.

ئەو هونەرمەندە، كە لەهەشتاكان‌و نەوەدەكانی سەدەی رابردوو رۆڵی پاڵەوانی لەفیلمی  "سۆپەرمان" دەبینی لەخەودا مردووە.

مارجۆ كیدەر، تەمەنی 69  ساڵ بووەو رۆژی یەك شەممەی رابردوو لەناوچەی فینجستۆنی ویلایەتی مۆنتانی ئەمریكا مردووە.

لەو بارەوە كۆمپانیای دی. سی. كۆمیكس، كە خاوەنداری بەرهەمهێنانی "سۆپەرمان" لەتویتەر ماتەمنی خۆی بۆ مردنی مارجۆ كیدەر دەربڕیوە.

كیدەر پێشتر لەساڵی 1990 لەرووداوێكی قورسی هاتووچۆ رزگاری بوو، كە ماوەیەكی زۆر بەو هۆیەوە تووشی برینداری بوو.

هـ ـ ح

بەپەلە