چاوەڕواننەكراو لەپێكهاتەی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بۆ مۆندیال

وەرزش

16/05/2018‌ 288 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یواخیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، ناوی 27 یاریزانی بۆ پێكهاتەی وڵاتەكەی لەیارییەكانی مۆندیال ئاشكراكرد.

پێكهاتەكە پێكهاتەی سەرەتاییەو ژمارەیەكی زۆر چاوەڕواننەكراوی تێدایە، وەك لەمیدیا جیهانییەكانی باسیان كردووە.

لەناو پێكهانەكەدا ناوی مانوێل نوێری گۆڵپارێزی ئەڵمانی‌و یاریزانی یانەی بایەرن میونیخ نییە، ئەوەش بەهۆی ئەوەی ناوبراو لەماوەی رابردوو پێكانی هەبووەو لەیاریگاكان دووربووە.

هەروەها لەناو پێكهاتەكە ناوی ئەستێرەی یانەی بروسیا دۆرتموند ماركو رۆیس هەیە، كە بەهۆی پێكانەوە لەمۆندیالی 2014و كاسی ئەوروپا لە 2016 بەشداری نەكرد.

لەگەڵ ئەوەش ناوی ماریۆ گۆتزە لەپێكهاتەی ئەڵمانیا نییە، كە ئەو یاریزانە خاوەنی گۆڵی بردنەوەی یاری كۆتایی ئەڵمانیا بوو لەمۆندیالی 2014 بەرانبەر ئەرجەنتین.

ئەڵمانیا لەیارییەكانی كۆمەڵەی شەشەم یاری دەكات، ئەوەش بەرانبەر هەڵبژاردەكانی مەكسیك و سویسرا و كۆریای باشوور.

هـ ـ ح