ڤیدیۆ.. كەسێكی ئەڵمانی سەگ بەر دەداتە كەسێكی سوری

جیهان

16/05/2018‌ 2715 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەتۆڕی كۆمەڵایەتی "یوتیوب" گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوبووەتەوە، كە تێدا هێرشی چەند سەكێك بۆ سەر كەسێكی سوری دەبینرێت.

ئەو سەگانە هی كەسێكی ئەڵمانی بوون‌و بەمەبەست بەردراونەتە ئەو كەسە سورییە، كە بەهۆیەوە بەسەختی بریندار بووە.

رووداوەكە لەشاری ماگدیبۆرگی ئەڵمانیا روویداوە، كە لەڤیدیۆكەدا دەبینرێت، ئەو كەسە سورییە لەگەڵ خێزانەكەی بووە.

رۆژنامەی "واشنتۆن پۆست"ی ئەمریكی لەو بارەوە نووسیویەتی، كەسە ئەڵمانییەكە ناوی جانی بووەو تەمەنی 23 ساڵ بووەو بەمەست ئەو كارەی ئەنجامداوە.

هەروەها پۆلیسی ئەڵمانیا ئەو گەنجە ئەڵمانییەیان دەستگیركردووەو كەسە سورییەكەشیان بەبرینداری رەوانەی نەخۆشخانە بۆ چارەسەر كردووە.

هـ ـ ح