بەرازیلییەكان بەپێكهاتەی هەڵبژاردەی وڵاتەكەیان دڵخۆشن

وەرزش

16/05/2018‌ 277 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
تیتی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل، ناوی ئەو یاریزانانەی ئاشكراكرد، كە لەپێكهاتەی وڵاتەكەی دەبن بۆ یارییەكانی مۆندیالی روسیا.

بەپێی سەرچاوەكان، لەكاتی راگەیاندنی پێكهاتەی هەڵبژاردەی بەرازیل، ملیۆنان بەرازیلی چاوەڕێ بوون‌و بەدیار شاشەی تەلەفزیۆنەكانەوە دانیشتوون، كە لەدوای راگەیاندنی ناوەكان دڵخۆشی خۆیان دەبڕیوە.

هەڵبژاردەی بەرازیل لەیارییەكانی مۆندیال لەكۆمەڵەی چوارەمەو لەگەڵ هەڵبژاردەكانی سویسرا، كۆستاریكاو سربیا یاری دەكات.

یارییەكانی مۆندیالی 2018 لەروسیا لەمانگی شەشی داهاتوو بەرێوەدەچێت، كە چاوەڕواندەكرێت بەرازیل ئەنجامی باشی هەبێت.

هـ ـ ح