لیۆنێل میسی لەمۆندیال دەترسێت

وەرزش

16/05/2018‌ 456 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لۆینێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی هەڵبژاردەی وڵاتەكەی، لەوە دەترسێت، كە سیناریۆی مۆندیالی رابردوو بەسەر هەڵبژاردەكەی دووبارە بێتەوە.

لیۆنێل میسی لەمیانی چاوپێكەوتنێكی رایگەیاندووە، ئەو لەمۆنیالی 2014 تووشی بێهیواییەكی زۆر بووە، دوای ئەوەی ئەرجەنتین بەرانبەر ئەڵمانیا لەیاری كۆتایی دۆڕاوە.

یاریزانە ئەرجەنتینییەكە راشیگەیاندووە، لەوە دەترسێت، هەمان سیناریۆ لەمۆندیالی روسیا دووبارە بێتەوە، بۆیە كار دەكەن ئەوە روونەداتەوە.

یارییەكانی مۆندیال لە مانگی شەش لەروسیا بەرێوەدەچێت، كە ئەرجەنتین لەكۆمەڵەی چوارەم بەرانبەر هەڵبژاردەكانی ئایسلەنداو كرواتیاو نێجیریا یاری دەكات.

هـ ـ ح