گەمارۆكانی سەر ئێران نرخی نەوت لەبازاڕەكانی زیاتر بەرزدەكاتەوە

جیهان

16/05/2018‌ 394 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی بەرزبوونەوەی زیاتری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ ، نرخی یەك بەرمیل نەوتی پێوانەیی جیهانی، كە نەوتی برێنتە بە 79.47 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە نرخەكەی 1.24 دۆلار بەرزبووەتەوەو بەرزترین نرخی مانگی دوانزەی ساڵی 2014 تۆماركردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 35 سەنت بەرێژەی 0.5% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 71.31 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوەش بەرزترین نرخی مانگی 12ی ساڵی 2014.

ئەمریكا ماوەیەكە لەرێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كشاوەتەوەو بەو هۆیەشەوە دەستی بەفراوانكردنی گەمارۆكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە كردووە.

هـ ـ ح