حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات

کوردستان

16/05/2018‌ 2868 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حكومەتی هەرێم لەبارەی دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دڵنیایی دەدات، بەوەی لەكاتی خۆی بەبێ‌ دواكەوتن دابەشدەكرێت.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كە كێشەیەك نییە لەدابەشكردنی موچەو وەك ئەوەی هەبووە لەرابردوو لەداهاتووش دابەشدەكرێت.

نێچیرڤان بارزانی راشیگەیاند، پێویست ناكرێت، كە خەڵك نیگەرانی‌و رارایی هەبێت لەدابەشكردنی موچە، چونكە ئێمە ئەگەر كێشەیەك هەبێت بۆ دابەشكردنی موچە رایدەگەیەنین.

سەرۆكی حكومەت جەختیشیكردەوە، تەواوی رێكارەكان بۆ دابەشكردنی موچە لەكاتی خۆی ئەنجامدەدرێت‌و ئەوەی باس دەكرێت دوای هەڵبژاردن موچە دابەشناكرێت، دوورە لەراستییەوە.

هـ ـ ح