نوێنەری گۆڕانە لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردن
سەعید كاكەیی رەتیدەكاتەوە هیچ لایەنێك هەڕەشەی لێكردبێت

sharpress.net

1792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/05/2018‌

شارپرێس:
سەعید كاكەیی ئەندامی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژادنەكانی عێراق رایگەیاند، هیچ لایەنێك هەرەشەی لێنەكردووەو ئەو بەیاننامەیەی بڵاوكراوەتەوە "پروپاگەندە و درۆیە و دورە لە راستییەوە".

سەعید كاكەیی، ئەندامی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، لەپشكی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ میدیای بزووتنەوەكەی راشیگەیاند "پاش كەمێكی تر كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی لەبەغدا لەسەر ئەنجامی راستەقینەی هەڵبژاردن ساز دەكەم".

كاكەیی جەختیشیكردووەتەوە، كە هیچ مەترسییەك لەسەر "ژیانم نییە و هیچ لایەنێك هەرەشەی لێ نەكردوم".

ئەمە لەكاتێكدایە لەبەیاننامەیەك كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاند، كە لایەنێكی سیاسی هەڕەشەی كوشتی لەئەندامێكی ئەنجوومەنی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان كردووە، بەبێ‌ ئەوەی ناوی ئەو لایەنە بهێنێت.

كۆمسیۆن راشیگەیاند، بەهۆی هەڕەشەكانەوە، مەترسی لەسەر سەعید كاكەیی‌و خانەوادەكەی دروستبووەو بەو هۆیەشەوە داوای لێكراوە دەست لەكاربكێشێتەوەو لەمیدیاكانیشەوە دەرنەكەوێت، كە ناوبراو لەپشكی گۆڕان ئەو پۆستەی وەرگرتووە.

كۆمسیۆن داواشی كردووە، كە هێزە ئەمنییەكانی عێراق سەرو ماڵ‌و گیانی سەعید كاكەیی‌و خانەوادەكەی بپارێزن، بۆ ئەوەی مەترسی لەسەر دروست نەبێت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved