گەریلاکانی هەپەگە لە باشور و باکوری کوردستان چالاکیان دژی سوپای تورکیا ئەنجامدا

sharpress.net

289 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/05/2018‌


شارپرێس:
گەریلاکانی هەپەگە لە دەڤەری بارزان و گردی لێلکانی باشوری کوردستان و هەروەها لە جولەمێرگی باکوری کوردستان لەدژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ چوارشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، لەسەر ماڵپەڕی فەرمییدا ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی چالاکیی گەریلاکان لەدژی سوپای تورک بڵاوکردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایانگەیاندوە "هێزەکانمان دوێنێ لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید پیرۆز و شهید ئاگری دا چەند چالاکییەکیان ئەنجامدا، کاتژمێر ٠٤:١٠ خولەکی پاشنیوەڕۆ لەسەر گردی لێلکانی ناوچەی برادۆست چالاکییەک لەدژی سوپای تورک ئەنجامدرا، لەو چالاکییەدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا، کاتژمێڕ ٠٦:٣٠ خولەکی ئێوارە لە گەلیی عەلی درێژی هەریمی برادۆست چالاکییەکی دیکە ئەنجام درا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی ئەو چالاکییە نەزانراوە".

ناوەندەکەی هەپەگە ئاماژەی بەوەشداوە "هەر دوێنێ کاتژمێر ٠٨:٠٠ی شەو گەریلاکانمان لە گردی بەیرەقی سەربە دەڤەری بارزان لەدژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا".

ناوەندەکەی هەپەگە ئەوەشی وتوە "لە هەنگاوی شۆڕگێڕانەی شەهید دەلال ئامەد و شەهید بەستادا، دوێنێ کاتژمێر ١:٠٠ی نیوەڕۆ لەسەر گردی شەهید سیداری سەربە مەسکانی جولەمێرگ چالاکییەکی دیکە ئەنجامدرا، لەو چالاکییەشدا سەربازێکی سوپای تورک کوژرا".

هـ ـ ر








ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved