بەرەی تورکومانی ئەنجامی دەنگدانەکانی کەرکوک ڕەتدەکەنەوە

sharpress.net

526 جار خوێندراوه‌ته‌وه

16/05/2018‌

شارپرێس:
بەرەی تورکمانیی هەڵبژاردنەکانی ١٢ی ئایار ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕەتدەکاتەوە و داوا دەکات دەنگەکان بە دەست ئەژمار بکرێنەوە.

پێشنیوەڕۆیی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئایدن مەعروف، ئەندامی سەرکردایەتی بەرەی تورکمانیی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیی ئەنجامدا و هەڵوێستی خۆیان لەبەرامبەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕاگەیاند.

ئایدن مەعروف، لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار-دا نەمانتوانی نمونەیەکی جوان نیشان بدەین و ئێمە و لایەنە سیاسیەکانی تریش گلەییمان هەیە، چونکە ساختەکاری زۆر کراوە، بۆیە وەک بەرەی تورکمانیی ئەو ئەنجامە ڕەت دەکەینەوە.

وتیشی: وەک پێویست سیستمی ئەلیکترۆنیی کاری پێنەکراوە، بۆیە داوامان لە کۆمیسیۆن کردووە ئەنجامەکان لە کەرکوک و هەریمی کوردستان بە دەست ئەژمار بکرێن.

وابڕیارە تورکمانەکان سبەی کاتژمێر چواری دوای نیوەرۆ لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێرخۆپیشاندانێک بکەن و بەیاننامەی ناڕەزایەتیش ئاڕاستەی هەریەک لە نەتەوەیەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا و کونسوڵخانەکان بکەن.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامی بەرەیی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جگە لە دوو حزبی دەسەڵات، حزب و لایەنەکانی دیکەی باشوری کوردستان ئەنجامی دەنگدانەکانیان ڕەت کردەوە و دەڵێن، کە "لە بەرژەوەندیی یەکێتی و پارتی، دەستکاریی دەنگەکان کراوە".


هـ ـ ر








ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved