شارپرێس:
وته‌بێژى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ڕایگه‌یاندوە "له‌سه‌ر ته‌زویرکردن
له هه‌ولێر و دهۆک موسڵ سکاڵامان تۆمار کردوه".
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ چوارشەممە له شارى هه‌ولێر، سه‌عدى پیره، وته‌بێژى مهکتهیى
سیاسى یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان کۆنگره‌یه‌کى ڕۆژنامه‌وانى له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان
ئه‌نجامدا.
سه‌عدی پیره له کۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌که‌دا ڕایگەیاند "هه‌ندێ لایه‌ن به‌شداریان
نه‌کردوه له هه‌ڵبژاردن له که‌رکوک، به‌ڵام فرمێسکی تیمساحی ده‌ڕێژن، بۆیه ئه‌گه‌ر
هه‌ر لایه‌نێک ڕه‌خنه‌ی هه‌یه ده‌توانێ سکاڵا تۆمار بکات بۆ ئه‌وه‌ی کۆمسیۆن به‌داواداچونی
بۆ بکات و یه‌کێتیش ئاماده‌یه بۆ هه‌ر کارێک".
سەعدی پیرە ئاماژەی بەوەدا "له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگی یه‌کێتی له ناوچه‌کانی
هه‌ولێر، دهۆک، موسڵ به به‌راورد به هه‌ڵبژاردنه‌کانی پێشوو که‌میکردوه، هه‌موو
ئه‌و هه‌وڵی تهزویرانهشی له‌و ناوچانه دراوه له‌ڕێی سکاڵاوه پێشکه‌شی
کۆمسیۆنمان کردوه و چاوه‌ڕێی وه‌ڵامین و به ته‌ئکید ئه‌نجامیشی ده‌بێت".
سه‌عدى پیره باسى له‌وه‌ش کرد: پێشتر یه‌کێتی خاوه‌نی 49 کورسی په‌رله‌مان بوو،
دواتر هاتوه‌ته سه‌ر 18 کورسی، به‌ڵام هیچ جارێک ئه‌و ههڵایهمان دروست نه‌کردوه،
به‌ڵکو سکاڵا تۆمارکراوه.
وته‌بێژى مهکتهیى سیاسى یه‌کێتى ئەوەشی وت "مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کیتی ئاماده‌یه
له‌گه‌ڵ گۆڕان دابنیشێت سه‌باره‌ت به پشێوی شه‌وی یه‌که‌می هه‌ڵبژاردن و
"ئێمه ده‌مانه‌وێت شتی له‌و شێوه‌یه دووباره نه‌بێته‌وه".
هـ ـ ر