شارپرێس:
یەكێـتی تۆپی
پێی ئەڵمانیا گرێبەستی یواكیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەكەی تا ساڵی 2022 نوێكردەوە.
لۆفی تەمەن 58
ساڵ لە 2006ـەوە پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئەڵمانیای وەرگرتووەو نازناوی
مۆندیالی 2014ی بەرازیلی بۆ بەدەستهێناوە.
گرێبەستەكەی
لۆف لەگەڵ یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیا هاوینی 2020 كۆتایی دەهات، بەڵام بەپێی
گرێبەستە نوێكەوەی تا مۆندیالی 2022 لەپۆستەكەیدا دەمێنێتەوە.
لەسەر
نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی یواكیم لۆف سوپاسی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی ئەڵمانیای
كردووەو راشیگەیاندووە متمانەی ئێوە كاری ئێمەی قورستر دەكات.
هـ ـ ر