گواردیۆلا خەڵاتی باشترین راهێنەری ئەم وەرزی پرێمەرلیگی وەرگرت

وەرزش

16/05/2018‌ 159 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی خەڵاتی باشترین راهێنەری ئینگلتەرای بۆ ئەم وەرزە وەرگرت.


وەرگرتنی ئەم خەڵاتەی پیپ گواردیۆلا لەکاتێکدایە ئەو راهێنەرە ئیسپانییە بەکۆکردنەوەی 100 خاڵەوە نازناوی خولی نایابی ئینگلتەرای بۆ ئەم وەرزە بەدەستهێنا و بەجیاوازی 19 خاڵ کەوتە پێش یانەی مانچستەر یونایتدی خاوەن پلەی دووەمی گشتی ریزبەندییەکەوە.

پێگەی فەرمی یانەکە ئەوەی ئاشکراکردووە لەدوای وەرزی 1993-1994ەوە پیپ گواردیۆلا یەکەم راهێنەری مانچستەر سیتییە ئەو خەڵاتەی وەرگرتبێت، لەلایەکی دیکەوە گواردیۆلا تاکە راهێنەری کەتەلۆنییە خەڵاتی باشترین راهێنەری ئینگلتەرای بەدەستهێنابێت.

هـ ـ ر