شارپرێس:
ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئاشكرایكرد،
هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئارسیناڵ له‌به‌رده‌میدا
كراوه‌یه.
ئۆنای ئیمری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی پاریس سانجێرمانی
فه‌ره‌نسی له‌وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسێكدا له‌باره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی
یانه‌ی ئارسیناڵه‌وه ڕایگه‌یاند، "ئارسیناڵ؟ تا ئێستا هیچ خستنه‌ڕوویه‌ك نییه،
به‌ڵام هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان كراوه‌ن له‌به‌رده‌ممدا".
پێشتر ڕۆژنامه‌كانی به‌ریتانیا بڵاویانكرده‌وه،
یانه‌ی ئارسیناڵ ده‌یه‌وێت له‌شوێنی ئارسن ڤینگه‌ر، ئۆنای ئیمری بكاته ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ی.
وا بڕیاره كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ئۆنای ئیمری
ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی پاریس سانجێرمان ببێت، ئه‌ویش به‌هۆی
ئه‌نجامه خراپه‌كانی یانه‌كه‌ی له‌م وه‌رزه‌دا.
ڕ . ج