شارپرێس:
زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیاڵ
مه‌درید، گڵۆپی سه‌وزی بۆ ئیداره‌ی یانه‌كه‌ی هه‌ڵكرد، بۆئه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاحی
یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بۆ یانه‌كه‌یان بگوازنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی
ئیسپانیا، زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید ڕه‌زامه‌ندی ده‌ربریوه بۆ گواستنه‌وه‌ی
محه‌مه‌د سه‌ڵاحی میسری و یاریزانی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ بۆ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
ڕاپۆرته ڕۆژنامه‌وانییه‌كان ئاماژه‌یان
به‌وه‌دا، پێده‌چێت زێدان بێهیوا بوبێت له‌گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار بۆ یانه‌كه‌ی، بۆیه
له‌ئێستادا هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌دات.
به‌هۆی ئاسته به‌رزه‌كه‌یه‌وه له‌ه‌م وه‌رزه‌داو
تۆماركردنی 44 گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی، محه‌مه‌د سه‌ڵاح بوه‌ته جێگه‌ی سه‌رنجی زۆرێك له‌یانه
گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا.
ڕ . ج