شارپرێس:
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریدی ئیسپانی نرخێكی خه‌یاڵی
له‌به‌رامبه‌ر فرۆشتنی گاریس به‌یڵی یاریزانی یانه‌كه‌ی دانا.
سه‌رچاوه هه‌واڵییه‌كانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد،
یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئاماده‌یی ده‌ربڕیوه گاریس به‌یڵی وێڵزی بفرۆشێت، به‌ڵام نرخی
150 ملیۆن یۆرۆی له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه داناوه، كه ئه‌وه‌ش نرخێكی خه‌یاڵییه بۆ
ئه‌و یاریزانه له‌ئێستادا.
له‌ئێستادا یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی
هه‌وڵه‌كانی بۆ گواستنه‌وه‌ی گاریس به‌یڵ ده‌ستپێكردووه، به‌ڵام پێده‌چێت ئه‌و
نرخه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یانه ئینگلیزییه‌كه بێ‌ئومێد بكات.
ساڵی 2013 له‌یانه‌ی تۆتنهامه‌وه گاریس
به‌یڵ به‌به‌های 100 ملیۆن ڕویكرده یانه‌ی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید.
ڕ . ج