شارپرێس:
زانایان ئاشكرایانكرد، ئه‌و پیشانه‌ی جه‌سته تیایاندا زۆر به‌كاردێت، واده‌كات ئاستی مردنی پێشوه‌خته له‌مرۆڤدا به‌رز بكاته‌وه.
توێژه‌ره‌وان له‌زانكۆی پزیشكی VU له‌ئه‌مستردام پاش توێژینه‌وه‌یه‌كی ده‌یان ساڵه ئه‌وه‌یان بۆده‌ركه‌وتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ڵكه‌وته‌ی پیشه‌كه‌یان به‌شێوه‌یه‌كه كه جه‌سته‌یان زۆرتر به‌كارده‌هێنن، ڕێژه‌ی مردنی پێشوه‌خته تیایاندا له‌سه‌دا 18یه، به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی له‌پیشه‌كه‌یاندا كه‌مترین چالاكی هه‌یه.
توێژینه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له‌ئافره‌تاندا ئه‌وه پێچیه‌وانه ده‌بێته‌وه واته بۆ ئافره‌تان پیشه‌یه‌ك كه تیایدا جه‌سته ناجوڵێت، ئه‌گه‌ری مردنی پێشوه‌خته له‌و ئافره‌ته‌دا زیاتر ده‌كات وه‌ك له‌پیشه‌یه‌ك كه جوڵه‌ی جه‌سته‌یی تیادا زۆره.
زانایانی ئه‌و زانكۆیه له‌میانه‌ی 17 توێژینه‌وه‌دا گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه، به‌ڵام پزیشكان هۆشداریشده‌ده‌ن له‌كاری ئۆفیسی، كه ئه‌ویش مه‌ترسییه‌كانی كه‌م نین، بۆ نمونه نه‌جوڵان له‌كاری ئۆفیسیدا مرۆڤ دووچاری چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدارو درێژخایه‌ن ده‌كات.
ڕ . ج