شارپرێس:
ڕاهێنه‌رێكی پێشووی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، "بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كان سه‌لمێنه‌ری ئاستبه‌رزی ڕاهێنه‌ر نین".
ڕافائێل بینیتێزی ڕاهێنه‌ری پێشووتری یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ڕایگه‌یاند، "زۆركات ئاستبه‌رزی ڕاهێنه‌رێك به‌و نازناوانه به‌راورد ده‌كرێت كه به‌ده‌ستیهێناون، به‌ڵام ئه‌وه به‌راوردێكی دروست نیییه" ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ زه‌ینه‌دین زێدانی ڕاهێنه‌ری ڕیاڵ مه‌درید چه‌ند نازناوێكی له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێناوه.
به‌بۆچوونی بینیتێز، "ئاستبه‌رزی ڕاهێنه‌رێك به‌هۆی لێهاتوییه‌وه له‌دروستكردنی یانه‌یه‌كی به‌هێز ده‌رده‌كه‌وێت".
له‌م وه‌رزه‌دا ئاستی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید وه‌ك پێویست نه‌بوو، چونكه زۆرینه‌ی نازناوه ناوخۆییه‌كانی ئیسپانیای له‌ده‌ستدا، ئێستاش به‌ته‌نیا نازناوی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ماوه كێبڕكێی له‌سه‌ر بكات.
ڕ . ج