شارپرێس:
چه‌ند راهێنه‌رێك بۆ ئیداره‌ی یانه‌ی ئارسیناڵ پێشنیازكراون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌شوێنی ئارسن ڤینگه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌كه ئه‌و پۆسته وه‌رگرن.
پاش ئه‌وه‌ی ئارسن ڤینگه‌ر ڕایگه‌یاند كه كۆتایی ئه‌م وه‌رزه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه‌ی ده‌بێت، ئێستا ناوی چه‌ند ڕاهێنه‌رێك بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ڤینگه‌ر پێشنیازكراون له‌وانه، میگێل ئارتیتا كه ئێستا یاریده‌ده‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتییه.
هه‌روه‌ها برێندن ڕۆجه‌رزی ئیرله‌ندی، ماسیمیلیانۆ ئه‌لیگێری ئیتاڵی، لویس ئینریكی ئیسپانی له‌دیارترین ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ن كه پیشنیازكراون بۆ وه‌رگرتنی ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ئارسیناڵ.
ڕ . ج