سورو وەنەوەشەیی‌و ئاڵتوونی.. مۆبایلێكی نوێ‌ لەسامسۆنگەوە

هەمەڕەنگ

17/05/2018‌ 525 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگی كۆریای باشوور، نەوەیەكی نوێی مۆبایلی زیرەكی گالاكسی ئێس 9 و گالاكسی ئێس 9 پڵاسی خستەڕوو.

مۆبایلە نوێیەكانی گالاكسی ئێس 9 و گالاكسی ئێس 9 پڵاس بەرەنگی نوێ‌ دروستكراون، كە ئەوانیش رەنگەكانی سوورو ئاڵتوونی‌و وەنەوشەییە.

بڕیارە مۆبایی گالاكسی ئێس 9 و گالاكسی ئێس 9 نوێیەكان، لە 25 ئایار دەخرێنە بازاڕەكانی جیهان، كە میمۆری مۆبایلەكە 64 گێگابایتە.
 
مۆبایلی گالاكسی ئێس 9 بەنرخی 888 دۆلار دەفرۆشرێت‌و تائێستا نرخی مۆبایلەكەی تر دیارینەكراوە، كە بڕیارە لەهەموو بازاڕەكانی جیهان دەست بەفرۆشتنی بكرێت.

هـ ـ ح