شوێنی مانەوەی مەیمونی شەمپانزی لەهی مرۆڤ پاك‌و خاوێنترە

هەمەڕەنگ

17/05/2018‌ 1133 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی ویلایەتی كارۆلینای ئەمریكا ئاشكرایكرد، كە مەیمونی شەمپانزی گرنگییەكی زۆر بەپاك‌و خاوێنی شوێنی مانەوەی دەدات.

زاناكانی ئەو زانكۆ ئەمریكییە ئاشكراشیانكرد، مەیمونی شەمپانزی بەزیاتر لەمرۆڤ گرنگی بەپاك‌و خاوێنی شوێنەكەی دەدات.

پێگەی "EurekaAlert" بڵاویكردەوە، كە زاناكان نموونەی شوێنی 34 مەیمونی شەمپانزی-یان وەرگرتووەو دەركەوتووە، زۆر پاك‌و خاوێنە، بەتایبەتی لەڕووی بوونی میكرۆبەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، شوێنی مانەوەی ئەو جۆرە مەیمونانە ناوەندێكی گەورەیە بۆ ژیانی هەزاران جۆر بەكتریا، بەڵام بەخۆی خاوێنییەكەی خۆی لەو بەكتریایانە دەپارێزێت.

هـ ـ ح