نرخی دراوەكان.. نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێم ناجێگیرە

کوردستان

17/05/2018‌ 447 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی دۆلار لەبازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكە، هەر 100 دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەرە بە 120 هەزارو 700 دیناری عێراقی.

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە‌ نرخی 100 دۆلار بەرانبەر 120 هەزارو 700 دیناری عێراقی بووە، كە ئەو نرخە چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

هەروەها نرخی 100 یۆرۆی ئەوروپی بەرانبەر 140 هەزارو 500 دیناری عێراقی‌و 100 پاوەنیش بەرانبەر 165 هەزارو 500 دیناری عێراقی بووە، كە نرخی ئەو دوو دراوەش چەند رۆژێكە ناجێگیرە.

تمەنی ئێرانیش بەرانبەر دیناری عێراقی بەشێوەیەكە، كە 100 هەزار تمەن بە 20 هەزارو 500 دینارەو 100 لیرەی توركیش بە 28 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح