نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان لە 80 دۆلار نزیك دەبێتەوە

جیهان

17/05/2018‌ 550 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین ئاستی ساڵی تۆماركرد، كە ئەو نرخە لە 2014وە تۆمارنەكراوەو نرخەكەی لە 80 دۆلار نزیكبووەوە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ ئەمڕۆ پێنج شەممە نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 79.40 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی نرخەكەی بەرێژوەی 0.14% بەرزبووەتەوە، كە ئەوە بەرزترین ئاستی سێ‌ ساڵ‌و نیوی رابردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ هەر بەرمیلێكی بە 71.73 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، ئەوەش دوای بەرزبوونەوەی نرخەكەی 24 سەنت‌و رێژەی 0.3%.

ئاژانسەكە بڵاویكردووەتەوە، كە بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بەكەمبوونەوەی بەرهەم‌و زیاتربوونی خواست لەسەری هەیە، كە ئەگەر هەیە نرخەكەی زیاتریش بەرزبێتەوە.

هـ ـ ح