میسی لەنێوان دوو ئاگری كیف-دایە

وەرزش

17/05/2018‌ 402 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، دەكەوێتە نێوان دوو ئاگری یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، كە لەكیف-ی پایتەخی ئۆكرانیا بەرێوەدەچێت.

یاری كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، لەنێوان ریاڵ مەدریدو لیڤەرپوڵ بەرێوەدەچێت، ئەوەش لە 25ی ئەم مانگەو لەیاریگای سەرەكی كیفی ئۆكرانیا.

لەیانەی ریاڵ مەدرید، كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالی هەیە، لەیانەی لیڤەرپوڵیش محەمەد سەلاحی میسری‌و هەیە، كە ئەو دوو یاریزانە ركابەری لیۆنێل میسی-ن.

ئەو سێ‌ یاریزانە ئەمساڵ، كێبڕكێ‌ لەسەر بدنەوەی نازناوی باشترین یاریزانی جیهان دەكەن، كە ئەنجامی یارییەكەی ریاڵ مەدریدو لیڤەرپوڵ ‌و براوەی ئەو یارییە كاریگەری دەبێت لەسەر دیاریكردنی باشترین یاریزانی جیهان.

هــ ـ ح

بەپەلە