گەمارۆكانی سەر ئێران نرخی نەوت لەبازاڕەكان دەگەیەنێتە 80 دۆلار

جیهان

17/05/2018‌ 632 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت گەیشتە 80 دۆلار، ئەوەش بەرزترین ئاستە لەمانگی 12ی ساڵی 2014وە تۆمارنەكراوە.

ئاژانسی رۆیتەرز ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵاویكردەوە، كە نرخی نەوت لەكۆتا مامەڵەكان گەیشتووەتە هەشتا دۆلار، كە كاریگەری گەمارۆكانی ئەمریكا بۆ سەر ئێران ئەو بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.

بەپێی ئاژانسەكە، بەیانی ئەمڕۆ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 57 سەنت بەرزبووەتەوەو نرخەكەی گەیشتووەتە 79.85 دۆلار، بەڵام لەمامەڵەكانی سەر لەئێوارە گەیشتووەتە 80 دۆلار.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 64 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 72.13 دۆلار ماممەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە نرخی نەوت رووی لەبەرزبوونەوە كردووە، بەهۆی ئەوەی ئەمریكا لەرێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كشایەوەو چەند گامارۆیەكیشی خستووەتە سەر تاران.

هـ ـ ح

بەپەلە