پاریس سان جێرمان نرخی نیمار دیاریدەكات

وەرزش

17/05/2018‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی نرخی یاریزانی یانەكەی نیمار داسیلڤای بەرازیلی دیاریكرد، كە بەهاكەی 322 ملیۆن یۆرۆیە.

بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی، باوكی نیمار، كە بەرێوەبەری كارەكانی ئەو یاریزانە بەرازیلییەیە، لەگەڵ ناسر خلیفی سەرۆكی یانەی پاریس سان جێرمان كۆبووەتەوە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە كۆبوونەوەكە بۆ گەیاندنی ئەو پەیامە بووە، كە نیمار چیتر نایەوێت بۆ یانەی پاریس سان جێرمان یاری بكات، كە خلیفی پێشتر رەتیكردبووەوە ئەو یاریزانە بفرۆشێت.

رۆژنامەكە ئاشكراشیكردووە، ئێستا سەرۆكی پاریس سان جێرمان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی ، كە نیمار سوورە لەسەر جێهێشتنی پاریس سان جێرمان، بۆیە نرخی یاریزانەكەی بەباوكی نیمار گەیاندووە.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە خلیفی رایگەیاندووە، هەر یانەیەك دەیەوێت نیمار بكرێت، ئەوە دەبێت بڕی 322 ملیۆن یۆرۆ بداتە یانەی پاریس سان جێرمان.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هاوینی رابردوو نیمار لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی پاریس سان جێرمان كرد، ئەوەش بە بەهای 222 ملیۆن یۆرۆ، كە یانە پاریسییەكە دەیەوێت لەو گرێبەستە 100 ملیۆن یۆرۆ قازانج بكات.

هـ ـ ح