شارپرێس:
ئه‌ندێر هێرێرای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ڕایگه‌یاند، محه‌مه‌د سه‌ڵاح باشترین یاریزانی خولی ئینگلیزی نییه.
ئه‌ندێر هێرێرای یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی له‌لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕه‌تیكرده‌وه محه‌مه‌د سه‌ڵاح باشترین یاریزانی پریمه‌رلیگ بێت، به‌وته‌ی ئه‌و ئیدین هازاردی یاریزانی یانه‌ی چێڵسی باشترین یاریزانی خوله‌كه‌یه.
یه‌كێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را محه‌مه‌د سه‌ڵاحی وه‌ك باشترین یاریزانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئینگلیزی ده‌ستنیشانكرد، ئه‌وه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی نێوخۆیی‌و نێوده‌وڵه‌تی دروستكرد.
به‌هۆی ئاسته‌به‌رزه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ، محه‌مه‌د سه‌ڵاح له‌لایه‌ن زۆرێك له‌یانه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپاوه داواكراوه، له‌وانه ڕیاڵ مه‌درید‌و به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی.
ڕ . ج