شارپرێس:
گاری نیڤڵی یاریزانی پێشووی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی ئاشكرایكرد، حه‌زه‌كات كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له‌یاریی كۆتایدا ببینێت كه هاتریك به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوڵ تۆمار ده‌كات.
گاری نیڤڵ یاریزانی پێشووی مانچسته‌ر یونایتد ڕایگه‌یاند، یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ به‌لێهاتوویی خۆی گه‌یشتووه‌ته یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
گاری نیڤڵ له‌باره‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "ته‌نیا حه‌زده‌كه‌م ڕۆناڵدۆ ببینم كه له‌یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ هاتریك تۆماربكات".
له‌باره‌ی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتده‌وه گاری نیڤڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، گه‌ر وه‌رزی داهاتوو مۆرینیۆ پریمه‌رلیگ بۆ یانه‌كه‌ی ببات، ئه‌وا كاری خۆی به‌باشی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام گه‌ر ئه‌و كاره نه‌كات ئه‌وا به‌زیان بۆ شه‌یتانه سوره‌كان ده‌شكێته‌وه.
ڕ . ج