یانەی چێڵسی دەستبەرداری ئەلڤارۆ مۆراتا دەبێت

وەرزش

17/05/2018‌ 321 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتە هەواڵییەکانی ئیتاڵیا بڵاویانكردووەتەوە "یانەی چێڵسی ئینگلیزی رەزامەندی لەسەر دەستبەرداربوون لە ئەلڤارۆ مۆراتای هێرشبەری دەربڕیوە".


رۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویكردووەتەوە ئیدارەی یانەی چێڵسی رەزامەندییان دەربڕیوە لەهاوینی ئەمساڵداو بەشێوەی خواستن دەستبەرداری ئەلڤارۆ مۆراتای ئیسپانی ببن.


بەپێی هەمان سەرچاوە ئیدارەی یانە ئینگلیزیەكە گڵۆپی سەوزیان بۆ یانەی یۆڤانتۆس داگیرساندووە تاوەكو بەخواستن و بۆ ماوەی وەرزێك مۆراتا ببەنە ریزەكانیانەوە.

توتۆ سپۆرت بڵاویشیكردووەتەوە هێرشبەرە ئیسپانییەكەش لەسەر گەڕانەوەی بۆ یۆڤانتۆس رەزامەندە.

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی دیكەش مۆراتا بەرامبەر 15 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی 2 وەرزو بەشێوەی خواستن دەچێتە یۆڤانتۆس و دوای ئەو كاتەش یانە ئیتاڵییەكە مافی كڕینی مۆراتای بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.

هـ ـ ر