شارپرێس:
یانەى پاریس سانجێرمان رۆژی یەک شەممە تۆماس تۆخێل بە
هاندەران وراگەیاندنەکان دەناسێنێت.
ئیدارەى یانەى پاریس
سانجێرمان بەشێوەیەک ی فەرمی ئۆناى ئیمری لە پۆستەکەى دورخستەوەو تۆماس تۆخێلی وەک
راهێنەری نوێ دەستنیشان کرد.
رۆژنامەکانی فەرەنسا
تەئکید دەکەنەوە کە ئیدارەى پاریس سانجێرمان بریاریداوە رۆژی یەک شەممە تۆخێل بە
هاندەران و راگەیاندنەکان بناسێنێت.
پاش ناساندنیشی ، بۆ
رۆژی دوو شەمە تۆخێل لە یاریگاى پاریس سانجێرمان و لە یاریی نێوان یانە نوێیەکەى
بەرامبەر یانەى کان لەخولی فەرەنسا ئامادە دەبێت.
دورخستنەوەى ئۆناى
ئیمری پاش ئەوە هات کە یانەى پاریس نەیتوانی بگاتە قۆناغی هەشت تیپی چامپیۆنز لیگ
و بە یانەى ریاڵ مەدرید دۆرا.
هـ ـ ر