شارپرێس:
ئیدارەى یانەى مانچستەر سیتی ئینگلیزی بۆندی گواردیۆلای
تا ساڵی 2021 درێژکردەوە.
ڕۆژی پێنجشەممە ماڵپەری فەرمی
یانەى مانچستەر سیتی بڵاویکردەوە "ئیدارەى یانەکەیان لە ئاست و ئەنجامەکانی
گواردیۆلا رازین هەربۆیە بریاریاندا بۆندەکەى بۆ ماوەى دوو وەرزی تر درێژ بکەنەوە".
گرێبەستەکەى گواردیۆلا
لەگەڵ مانچستەر سیتی ساڵی 2019 کۆتایی دەهات بەڵام پاش نوێکردنەوەى ، ئێستا لە
2021 کۆتایی دێت.
هـ ـ ر