شارپرێس:
هەریەكە لە چیزنی و كیلینی جێگەی بوفۆن دەگرنەوە و کاندیدن بۆ بەدەستهێنانی جێگاکەی.
دوای ئەوەی جیانلویجی
بوفۆن بڕیاریدا هاوینی ئەمساڵ ریزەكانی یۆڤانتۆس بەجێبهێڵێت ، ئیدارەی یانەی
یۆڤانتۆس بڕیاریاندا (چیزنی) بكەنە گۆڵپارێزی یەكەمی یانەكەیان.
(ئەندریا
ئەنێلی) سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس رایگەیاند لەوەرزی داهاتووەوە چیزنی گۆڵپارێزی
یەكەمی یانەكەیان دەبێت و جێگەی بوفۆن دەگرێتەوە.
سەرۆكی یانەی یۆڤانتۆس
وتیشی جۆرجیۆ كیلینی بەرگریكار، لەجێی بوفۆن دەبێتە كاپتنی خانمە پیرەكە و شارەی
كاپتنی پێدەدرێـت.
ئەنێلی وتوشیەتی ماوەی
13 ساڵە كیلینی لەگەڵ بوفۆن بەدرێسی یۆڤانتۆسەوە دەكات، هەربۆیە شیاوترینە بۆ
وەرگرتنی شارەی كاپتنی یۆڤی.
هـ ـ ر